سعد الغامدی سورة التغابن 64 - تەفسیری كوردی سورەتی التغابن بەدەنگی هەندرێن -  Surati Al- Taghabin

سعد الغامدی سورة التغابن 64 - تەفسیری كوردی سورەتی التغابن بەدەنگی هەندرێن - Surati Al- Taghabin

سوورەتى (تەغابون). سورەتێکی مەدەنییەو (18) ئایەتە. ئەم سوورەتە لە پاش سوورەتى (تەحریم)ـەوە هاتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا کە لە مەدینەدا هاتووە، هەر لە سوورەتە مەککەییەکان دەچێ، چونکە ئەمیش وەک ئەوان باسى یەکتاپەرستیى خواى گەورە دەکات. بۆ یەکەمجار باسى باڵا دەستیى و گەورەیى و دەسەڵاتى خوا دەکات، ئینجا تیشکێک دەخاتە سەر گەلانى پێشوو، ئەنجامى هەموو کەسێکیش هەڵدەسەنگێنێ و، هەموو کەسیش دەبێ کێڵگەى خۆى بخواتەوە، فەرمان بە گوێ رایەڵیى و فەرمان بەردارى بۆ خواو پەیامبەر صلى الله عليه وسلم ئەدا، هۆشیاریى بەمرۆڤ دەدا کە: ماڵ و منداڵ و خێزان و هاوسەر لە خشتەیان نەبەن تا دەست لە جیهاد هەڵبگرن. کۆتاییشى دێ بە ئامۆژگارى کردنى ئادەمیزاد کە هەمیشە دوور بگرن لە رژدیى و چرووکیى، هەر وەک پێیان دەڵێت کە دارایى لە ڕێگەى خوادا بەخت بکەن بۆ بەرزکردنەوەى بڕیارو وشەى خوا.