سعد الغامدی سورة المنافقون 63 -تەفسیری كوردی سورەتی المنافقون بەدەنگی هەندرێن-Tafseri Al-Munafiqon

سعد الغامدی سورة المنافقون 63 -تەفسیری كوردی سورەتی المنافقون بەدەنگی هەندرێن-Tafseri Al-Munafiqon

سوورەتى (مونافیقون). سورەتێکی مەدەنییەو (11) ئایەتە. ئەم سوورەتەش وەک سوورەتە مەدەنییەکانى تر باس لە هەندێ ئەحکام دەکات.. هەر وەکو تەوەرەیەکیشى بە گشتى باسى دووڕووەکانە، هەر لەبەر ئەوەیشە بە سوورەتى (منافقون) ناو برا، لە سەرەتاوە باسى کاروو ڕەوتى لاڕێ و، چەوتییان دەکات، باسى دوو زمانیى و، بەدکارییان دەکات، دەڵێ بەردەوام دەرەوەو ناوەوەیان لە یەک جیایە، پاشان باسى داڕشتنى پیلان و نەخشەکانیان دەکات بۆ سەر پەیامبەرو موسڵمانان، دەڵێت بە ڕواڵەت موسڵمان دەبوون، بەڵام لە ناوەوە دڵیان نەخۆش و کرمۆڵ بوون، بۆیە هەمووکات خەتەرى ئەوان لەو کەسانەى کە بە ئاشکرا بەر هەڵستى ئیسلام و موسڵمانانیان دەکرد زیاتر بووە، هەر وەکو جۆرەها وتەى نابەجێ و ناشیرینیان بەرامبەر پەیامبەر دەکردو دەیانوت: پاش ماوەیەکى تر خۆیى و بەرنامەکەى دەپێچنەوەو دەیانگوت کاتێک موسڵمانەکان لە جەنگى (بەنوو موستەلیق) گەڕانەوە ناهێڵین بێنە مەدینەوەو، ئەوانەشیان لە مەدینەدان دەریان دەکەین.. هتد. لە کۆتاییشدا داوا لە موسڵمانان دەکات کە ئەوەندە خۆیان سەرگەرمى دونیا نەکەن و، واز لە جیهاد نەیەنن وەک دوو ڕووەکان! وە پێش ئەوەى هەلیان لە کیس بچێت و مردن بدا لە دەرگایان، با هەردەم خێرو صەدەقە بکەن، پێش ئەوە پەشیمان ببنەوەو، پەشیمانیش هیچ کەڵکێک نە بەخشێت.