سعد الغامدی سورة الطور 52 - تەفسیری كوردی سورەتی الطور بەدەنگی هەندرێن - Tafseri Surati Al- Tur

سعد الغامدی سورة الطور 52 - تەفسیری كوردی سورەتی الطور بەدەنگی هەندرێن - Tafseri Surati Al- Tur

سوورەتى (طور). سورەتێکی مەککەییەو (49) ئایەتە. ئەمیش هەر لە باسى بیروباوەڕو ئایدۆلۆژیەتى ئیسلامیى دەدوێ: یەکخواناسین، پەیام، زیندووبوونەوە، پاداشت و تۆڵە، سەرەتا باسێکی سامناکی ڕۆژی دوایی دەکات کە ئەو هەموو ئازاروو سزایە ڕووبەڕووی کافرو بێ بڕواکان دەبێتەوەو هیچ شتێکیش نییە بتوانێ بەرهەڵستی بووەستێ، پاشان باسی لە خوا ترسان و پارێزگاران دەکات، باسی ئەو هەموو پاداشت و ڕێز لێنانەیان دەکات، دواتر باسی دواهەمین پەیام دەکات: پەیامەکەی (موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا) داوا لە پەیامبەریش دەکات کە ئەوەندە گرنگی نەدات بەو قسەو قسەڵۆکانەی بێ بڕواکان دەیڵێن، جا بۆ دواتر بەرامبەر ئەو شک و گومانەی موشریکان هەیانبوو لە پەیامبەرێتیی موحەممەد-صلى الله عليه وسلم- بێزاری دەردەبڕێ. لە گەورەیى و فەزیلەتی ئەم سوورەتەدا هاتووە کە: (جوبەیرى کوڕی مونعیم) دەڵێ: جارێک گوێم لێبوو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە نوێژی شێواندا سوورەتی (طور)ـی دەخوێند، کەسێکی دیکەم نەدیتبوو دەنگی، یان خوێندنەوەی لەو باشتربێ. (صحيح البخاري، كتاب تفسير القرآن، سورة البقرة، سورة والطور، حديث: ‏4575‏). پاشان بوخاریش بە تەنیا ئەم فەرموودە ڕیوایەت دەکات: (ئوممی سەلەمە) دەڵێ: (لە کاتی حەجدا) سکاڵام بردە لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کە نەخۆشم و توانای تەوافی ماڵی خوام نیە، ئەویش فەرمووی: دەبڕۆ لە دوای خەڵکەوە بە سواریی تەوافی خۆت بکە، دەڵێ تەوافم کردو، دیتم پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە کەناری ماڵەوە نوێژ دەکاو، سوورەتی (طور) دەخوێنێ. صحيح البخاري، كتاب الصلاة، أبواب استقبال القبلة، باب إدخال البعير في المسجد للعلة، حديث: ‏454‏.