سەمام پێ بکە تا کۆتای خۆشەویستی - لیۆنارد کۆن وهرگێڕان || ماریا نهوزاد سەمام پێ بکە بۆ جوانیت وەک ڤایۆلینێکی ئاگرین سەمام پێ بکە لە ڕێگەی ئازارەوە تا لەگەڵ ئاشتیدا کۆ ببمەوە ببە بە کۆتری من کە دەگەڕێتەوە بۆ نیشتمان و وەک چڵە زەیتوونێک هەڵم بگرە سەمام لەگەڵ بکە تا کۆتای خۆشەویستی لێم گەڕێ جوانیت ببینم کاتێک بینەرانی لێ نین لێم گەڕێ هەستت پێ بکەم کاتێک دەجووڵێیتەوە وەک چۆن لە بابل دەیکەن بە هێواشی ئەوەم پیشان بدە کە تەنها سنوورەکەی دەزانم سەمام لەگەڵ بکە تا کۆتای خۆشەویستی سەمام لەگەڵ بکە بۆ ئاهەنگەکە، سەمام پێ بکە و سەمام پێ بکە سەمام پێ بکە بە نەرمونیانییەکی زۆرەوە، سەمایەکی دوور و درێژم پێ بکە ئێمە پێکەوە لە سایەی خۆشەویستییەکەمانداین ئێمە پێکەوە لەسەرەوەین سەمام لەگەڵ بکە تا کۆتای خۆشەویستی سەمام پێ بکە بۆ ئەو منداڵانەی کە دەخوازن بێنە دونیا سەمام پێ بکە لە ڕێگەی ئەو پەردانەوە کە ماچەکانمان لەپشتیانەوە کرد چارۆکەی پەنادەرمان هەڵبکە لە کاتێکدا هەموو پەتەکان قرتاون سەمام پێ بکە تا کۆتای خۆشەویستی سەمام پێبکە بۆ جوانیت وەک ڤایۆلینێکی ئاگرین سەمام پێ بکە لە ڕێگەی ئازارەوە تا لەگەڵ ئاشتیدا کۆ ببمەوە دەستم لێ بدە بە دەستە ڕووتەکانت یاخود بە دەستکێشەکانت سەمام پێ بکە تا کۆتایی خۆشەویستی کاردۆ ئیبراهیم© Leonard Cohen Kurdish Subtitle