سوڕەتی التكاثر واتا زۆربونی بەربەرەکانێ 102 قورئان بە کوردی تەفسیر کراوە بە دەنگی هەندرێن عبدالرحمن

سوڕەتی التكاثر واتا زۆربونی بەربەرەکانێ 102 قورئان بە کوردی تەفسیر کراوە بە دەنگی هەندرێن عبدالرحمن

بەناوی(اللە)یی خودای بەخشندە و میهرەبان،سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە ناوی(اللە)یە تاکو تەنهایە بێهاوڵ و هاوتایە. من ناوم (سەمیر سامی) من گوێم بۆ تەواوی سوڕەتەکانی قورئانی پیرۆز ڕاگرتوە خودای گەورەش فەرمویەتی هەر علم و زانستێک کە بە هەر تاکێکی ئادەمیزادم بەخشی بێت نەیشارێتەوەو بابیبەخشێت تۆی خوێنەری ئەم ڕونکردنەوەیەی کەنوسیومە گوێبگەرە لەم قورئانە پیرۆزە چونکە لەوانەی ئایینی ئیسلام لە لای تۆ بەباشی باس نەکرابێت پەنا بە خوا لەوانەیە بوغزێکت بەرامبەری هەبێت لەبەر ئەوەی سەیری قورئانت نەکردوە کە باس لە چی ئەکات و چیت پێ ئەڵێت کە ئێستا کە ئەزانم یان هەر گوێت بۆنەگرتوە یان کەمێکت گوێ لێگرتوە یانیش چەند باسێک لە دەوروبەرت گوێت لێبوە تا تەواو گوێی بۆ نەگری نازانیت چ نیعمەتێکی گەورەیە کە خودا بۆ ئێمەی موسڵمانان و هەموو جیهانی ناردوە...ئێستا نامەوێت بیر لەهیچ شتێک بکەیتەوە تەنها و تەنها گوێبگەرە لە هەموو سوڕەتەکان سەدلەسەد دڵنیات ئەکەمەوە کە دوای تەواو گوێگرتن لە هەر ١١٤ ڤیدیۆکە تەواو بۆچونکانت ئەگۆردرێت...من لەناو ڤیدیۆیەکاندا تەفسیری قورئانی پیرۆزم داناوە بەزمانی کوردی واتا ئایەتەکانم داناوە بەڵام تەنها تەفسیرە دەنگیەکە کە کوردیە هاوزمانی خۆتە ئەخوێنرێتەوە ئایەتەکان ناخوێنرێتەوە ئامانجیشم لە دانانی ئەم کەناڵە ئەوەیە کە پەیامی خودا بگەینم بە هاوزمانانی خۆم وەک ئەرکێک کە لەسەر هەموو موسڵمانێک پێویستە کە پەیامی خودای گەورە کە (اللە)یە کە ئەم قورئانە پیرۆزەیە لە ڕێگای پێغەمبەر محمد(ﷺ) بۆ ئێمەی ناردوە وە پێویستە ئێمەش بیگەینین...زۆرێک لەو کەسانەی کە خۆیان بە موسڵمانان دائەنێن تەواو لە قورئان تێنەگەیشتون واتە خۆی تەفسیری قورئان بەکوردی دەمێکی زۆرە هەیە بەڵام ئەو کەسانەی کە ویستویانە تێبگەن لە پەیامی خودا چەند ئایەتێکی کەم گوێیان بۆ گرتوەو وازیان لێ هێناوە کە هەر ئەمەشە بۆتە هۆی ئەوەی کە تێنەگەن لە پەیامی (اللە)...چونکە دەمێکە تەفسیری قورئانی پیرۆز هەیە و شێوازەکەی ئاوایە سەرەتا کە ئایەتێک ئەخوێنرێتەوە بە دەنگە دواتر کە هەر ئەیاتەکە خوێنرایەوە ئەوکات بە دەنگیش تەفسیر ئەکرێت بۆ کوردی خۆیی دەبێت ئەوهابێت...بەڵام هەندێک کەس کاتێک چەند ئایەتێکیان گوێ لێئەبێت کە ئەخوێنرێتەوە چاوەڕوان ناکەن تاوەک و بە تەفسیریش بخوێنرێتەوە دواتر واز دێنن...خۆی گوێ گرتن لە ئایەتەکانی قورئان شیفایە بۆ دڵ و دەرون بەڵام هەستی پێناکەن چاوەڕوان ناکەن لای ئەبەن بۆیە لە پەیامی خودا تێناگەن...من بە ئەرکی خۆمم زانی کە کەمێکیش بێت لە پەیامی خودای گەورە و تاک و تەنها کە(اللە) بتوانم بگەینم بێگومان بە پشتیوانی (اللە)...وەک وتم ئەم تەفسیرە دەنگەیە کوردیە دەمێکە هەیە کە بەدەنگە دلێرەکەی(هەندرێن عبدالرحمن)ئەخوێنرێتەوە بۆیە من داوا لەو کەسانە ئەکەم کە بڕۆن لە کەناڵەکەی ڕاستی ئازاد گوێ بۆ قورئان بگرن چونکە هی ئەو ئایەتەکان ئەخوێنرێتەوە ئینجا بەدەنگەکەی هەندرێن تەفسیر ئەکات.....ئەوەی من دامناوە تەنها تەفسیرە کە ئەخوێنرێتەوە بەدەنگی هەندرێن ئایەتەکان ناخوێنرێتەوە بەدەنگ بەڵام نوسیومن لەسەر ڤیدیۆکە(قورئانی پیرۆز)لە(١١٤)سوڕەتو(٦٢٣٦)ئایەت پێکهاتووە لە هەر یەکێک لە سوڕەتەکان یەک بە یەک ئایەتەکانی قورئانم داناوە لە ناو ڤیدیۆیەکان بە ژێرنوسیشەوە...ئەگەر تۆ گوێ بۆ قورئان ڕائەگری پێویستە بە خوێندنەوە دەنگی قورئانی پیرۆز گوێی بۆ بگری چونکە شیفایە بۆ دڵ و دەرونت وە هەم تەفسیرەکەش بەجوانی ئەیبیستی کە ١١٤ ڤیدیۆیە من خۆم گوێم بۆتەواوی ڤیدیۆکان لە کەناڵەکەی(Rasti_Azad)ڕاگرتوە دڵنیابە و دڵنیایت ئەکەمەوە سود مەند ئەبێت وە کاتێکیش کە گوێی بۆ ئەگریت بە هیچ شێوەیەک بە هیچ شتێک خۆت خەریک مەکە ئەو کاتەی گوێی بۆ ئەگری چونکە پێویستە تەرکیزت لە سەر گوێگرتن بێت...ئینشااللە هیدایەتیش ئەدرێیی لە لایە خودای گەورە و تاک تەنها کە (اللە)یە. بۆیە ناوی (اللە) زۆر ئەڵێمەوە چونکە زۆربەی دینەکانی تریش ئەڵێن (خوا) بەلام ئەوان هاوەڵ و شرکیان بۆ بریارداوە به‌ناحه‌ق کوڕو کچ ده‌ده‌نه پاڵی، بێ هیچ جۆره زانیاریه‌ک (گاور ده‌ڵێ: عیسا کوڕی خوایه‌، جوو ده‌ڵێ: عوزه‌یر، هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان!!) پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له‌و سیفه‌ته ناقۆڵاو نادروستانه‌وه که ئه‌وانه خوای پێی پێناسه ده‌که‌ن. بۆیە ئەی موسڵمانان سەیری سوڕەتی(الاخلاص)بکەن خودا خۆی ئەفەرموێت ئەڵێ بڵێن ئەو خودایە ناوی (اللە)یە تاکو تەنهایە بێ هاوڵ و هاوتایە (اللە)زاتێکی پایەدار و دەسەڵات دارە، نیازی بە کەس نیە و هەمویان ئاتاجی ئەوین، بێ گومان هەر(اللە) دەتوانێ بەڵا و ناخۆشی لەسەر هەموو کەسێک لابەرێت و پێویست و داخوازییەکانمان بۆ جێبە جێ بکات، هیچ کەس لێی نابوەو وە خۆشی لە کەس نەبوە، بەهیچ شێوەیەکو هەرگیز هاوتا و هاوشێوە و دەسەڵاتدارێکی تری نییە کە لەبەرامبەریەوە بوەستێت و هاوشانی بێت. پێویستە لەسەر هەمومان سوپاسی خودا بکەین چونکە ئێستا زیندوین نازانین کە کۆتای ژیانما لە چ کاتێکە ئەوەی موسڵمان بێت باوەڕی بەخودا هەبێت دەبێت باورشی بە قەزاو قەدەری خودا هەبێت، تۆی بەندەی خودا ڕاستە خودای گەورە داهاتومان ئەزانێت لەوەی ئەهلی بەهەشتین یان جەهەنەم بەڵام لێرەدا تۆی بەندە ئازاد کردوەو وە بۆتۆشی ڕون کردۆتەوە لە ڕێگای کتێبی قورئانی پیرۆز کە کامە رێگای راستەو وە کامەش ڕێگای هەڵەیە بۆیە تۆ مەصیری ژیانی خۆت دیاری ئەکەیت لێرەدا تۆ بەرپرسیاری خۆتیت ئامۆژگاریشە بۆ تۆ...سەرەتا لە ڕێگای پێغەمبەر محمد(ﷺ) پەیامی خودا و ئیسلام گەیندرا بۆیە رێز لە پەیامی خودا بگرە بەکۆن و دوبارەی مەزانە. بەڕێز (هەندرێن عبدالرحمن) ببورە کە بەبێ پرسی تۆ دەنگی تۆم دەرهێناوە خۆت ئەزانی هەمومان ئەو ئەرکەمان لەسەرە کە ئاینی خودا بەڵاو بکەینەوە بۆیەش شێری لای خۆمم کرد تاوەکو کەسانی تریش گوێی بۆ بگرن وە پەیامی(اللە) بەوانش بگات خوای گەورە سەرەکە و توو سەرفرازت بکات لە دونیاو وە لە قیامەتیشدا. i1samir ‎‪@i1samir‬ Rکەناڵی    / rasti_azad