Et si n'existais pas - Joe Dassin | جۆو داسین - ئەگەر تۆ نەبایت

Et si n'existais pas - Joe Dassin | جۆو داسین - ئەگەر تۆ نەبایت

گەر تۆ نەبووبای پێمبڵێ بۆ من هەبووبام؟ بۆ گەڕان لەناو جیهانێکی بێ تۆ بەبێ ئامانج، بەبێ پەشیمانی گەر تۆ نەبووبای هەوڵمدەدا خۆشەویستی بئافرێنم وەک نیگاڕکێشێک کە لەژێر پەنجەکانییەوە دەبینێ چۆن ڕەنگەکانی ڕۆژ دێنە بوون، وە سەریشم لەوە سوڕدەما گەر تۆ نەبووبای پێمبڵێ من بۆ کێ هەبووبام؟ مانەوەیەکی کورت لەگەڵ کچەکان، بخەون لەباوەشمدا ئەو کچانەی کە هەرگیز خۆشمنەدەویستن گەر تۆ نەبووبای من تەنها خاڵکێک دەبوم لە جیهانە کە دەهاتم و دەچووم هەستم دەکرد ون بووم هەستم دەکرد پێویستیم پێتە گەر تۆ نەبووبای پێمبڵێ بۆ من هەبووبام؟ وام نیشاندەدا کە خۆمم بەڵام خۆمی ڕاستەقینە نەدەبووم گەر تۆ نەبووبای وابزانم دەمتوانی سەرچاوەی نهێنی ژیان بدۆزمەوە بۆ ئەوەی تۆ بئافرێنم و سەیرت بکەم. گەر تۆ نەبووبای پێمبڵێ بۆ من هەبووبام؟ بۆ گەڕان لەناو جیهانێکی بێ تۆ بەبێ ئامانج، بەبێ پەشیمانی