بەناوی خوای گەورەو میهرەبان مژدە📣 مژدە📣 مژدەیەک بۆ منداڵ و لاوانی قەزای شارەزوور ( هەلەبجەی تازە و زەڕایەن ) بەبۆنەی کردنەوەی (قوتابخانەی شەماڵ موفتی) پڕۆژەی نوری پەیامبەر ڕادەگەیەنین. پڕۆژەی نوری پەیامبەر تایبەتە بە ژیاننامەی پەیامبەرمان محمد(صلی اللە علیە وسلم ) بۆ زیاتر ئاشنابون بە ژیان و سیرەی ئەو زاتە پیرۆزە. لەشێوەی نامیلکەیەک کە لیژنەیەک ئامادەی کردووە لە سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان لقی شارەزوور، دواتر تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت. بۆ یەکەمجارە کە پڕۆژەیەکی تایبەت بەلاوانی قەزاکەمان ڕادەگەیەنین کە کۆمەڵێک خەڵاتی تایبەت لە خۆ دەگرێت. خەڵاتەکان: یەکەم: گەشتێکی ماڵی خودا ( عەمرە )🕋 دووەم: ٢٠٠ هەزار دینار💶 سێیەم: ١٠٠ هەزار دینار💶 لەگەڵ چەند خەلاتێکی تری شایستە🎁 تێبینی/ ♦تاقیکردنەوە لەڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢٣/٢/١٠ ئەنجام دەدرێت، چەند ڕۆژێک پێش تاقیکردنەوەکە بەشداربووان لە شوێن و کاتژمێری تاقیکردنەوە ئاگادار دەکرێنەوە... ♦بەشداری بۆ هەردوو ڕەگەزە(کچ ، کوڕ). ♦پێویستە بەشداربوو دانیشتووی شارەزوور بێت(هەلەبجەی تازە ، زەڕایەن). ♦پرسیارەکان هەمووی بەشێوازی هەڵبژاردن دەبێت. ♦پێویستە بەشداربوو تەمەنی لە(20) ساڵ زیاتر نەبێت. 📚بۆ دەستکەوتنی نامیلکەکە و ناو تۆماتکردن ئەتوانن سەردانی ئەم شوێنانە بکەن: 🔷 بینای سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان لقی شارەزوور، جوتسایدی تەنکی ئاوەکە. 🔷 مارکێتی بەرلین - نزیک کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور. 🔷 موبایلی سامی بازاری سیروانیەکان. 🔷زەڕایەن / جیهانی فەرشی شاکار(دوکانە تازەکان) بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە 📞ژمارە مۆبایلی : ٠٧٥٠٧٨١٢۳٠١ #نوری_پەیامبەر #قوتابخانەی_شەماڵ_موفتی #Yadc_Sharazwr