سورە الاخلاص واتا:پاکی ئیمان دابەزیوە لە:مەککە ژمارەی ئایەت:٤ پاداشت:پاداشتی زۆرە پێشەوای مرۆڤایەتی(محمد) ﷺ ئەفەرموێت:(سورەتی الاخلاص سێیەکی قورئانە و هەر کەسێک یەکجار بیخوێنێ وەک ئەوە وایە سێیەکی قورئانی خوێندبێت و هەر کەسێک سێجار بی خوێنێ وەک ئەوە وایە تەواوی قورئانی خوێندبێت)ئەم فەرموودەیە بە چەندان شێواز ریوایەت کراوە وە هەروەها لەبەر فەزڵ و گەورەیی سوڕەتەکەیە پێغەمبەر محمد ﷺ لە نوێژی(سوننەت،ویتر،تەواف) ئەم سورەتە و سورەتی(الکافرون)ی دەخوێند.