کەمئەندامانی گەلەکەم ✍ شاعیر:عارف عەزیزی
🎤خوێندنەوە:ئازاد مام ئالی
💻کۆکەرەوە:سۆران شەمسی

کەمئەندامانی گەلەکەم ✍ شاعیر:عارف عەزیزی 🎤خوێندنەوە:ئازاد مام ئالی 💻کۆکەرەوە:سۆران شەمسی

✍ شاعیر:عارف عەزیزی 🎤خوێندنەوە:ئازاد مام ئالی 💻کۆکەرەوە:سۆران شەمسی 💎 کەمئەندامانی گەلەکەم .! ــــــــــــــ بەخێر هاتن! ئەی بێل بێلەی چاوەکانی خەباتی شاخ. ئەی ڕەنگ و بۆی باخ و بێستانی کوێستانی، پێدەشت و بناری لەیلاخ.! ئەی سەنگەری مانەوەی گەل دووندی چیای بەرزە دەماخ.! بەحێرهاتن ئەی ئەوانەی دەستێ، لاقێ، چاوێ، ڤامکێ، ئەندامێکی گرنگی جەستەی بێ نازتان کرد بە دیاری بۆ ڕزگاری ئەم خاکە بێ ناونیشانە! بۆ بەرگری ئەم نەتەوە و نیشتمانە.! ئەی ئەوانەی ! دڵۆپ، دڵۆپ، خوێنی ئاڵی لەشی پڕ لە حەز و هیوای خۆتان کرد بە قوربانی کوردستان.! بەخێرهاتن ! بەخێرهاتن ئێوە ئەی کەمئەندامە کوردپەروەرەکەی وڵاتم ئەی خۆری هیوای دوا ڕۆژ و مانگی شەوگاری شۆڕش و بزەی سەر لێوی لاوانی خۆرهەڵاتم.! بەخێرهاتن ! ئەی هەوێنی ڕاستگۆیی و ئاسۆی پرشنگداری ئاوات.! ئەی ورەی بەرزی پێشمەرگە و بڕ بڕەی پشتی دیمۆکرات.! من لە پێناو گیانبازیتان فیداکاری و شانازیتان.! ووشانەجوانەکانی ناخم دەهۆنمەوە و لە تریبوونی شاعرێکی ڕاستگۆدا بە گوێچکەی هەموو جیهانی دەچرپێنم .! پەیکەری جەستەی بوێری و باوەڕی ناخی زیندووتان لە هەموو لووکەی شاخێکی ئەم کوردستانە مەزنەدا دەگونجێنم .! من لە بەردەم هەر یەکێکتان هەزاران جار کڕنۆش دەبەم بۆ مەزنی و فیداکاریتان.! سوژدە دەزەم بۆ زامی بەسۆی جەستەتان بۆ ئێش و ئازارەکانی نێو دەروونتان، بۆ هەر جۆرە ژانە سەر و، بۆ هەر جۆرە شەو نەخونی و، بۆ هەر جۆرە دڵەڕاوکێ و، هە جۆرە بێ قراریتان.! ئێوەن بناری بەهێزی چیای سەنگینی بەرخۆدان.! ئێوەن بوورکانی تۆڵەی گەل ئێوەن ڕێبازی شەهیدان.! ئێوەن ڕووناکی خۆرەتاو ئێوەن پاک و خاوێنی ئاو ئێوەن سێبەری ئازادی ئێوەن تامی بزە و شادی ئوەن مانایی کوردایەتی ئێوەن ووشەی ئازایەتی.! ئەمڕۆ ڕۆژی ئێوەی دلێر .! یادی ڕۆژی کەمئەندامە ڕۆژی دایک و باوک و برام، ڕۆژی خوشک و خاڵ و مامە.! ڕۆژی خۆڕاگری ناخی مەرکی سوور و کارەساتە ڕۆژی ڕۆڵەی هەڵمەتبەری بست بە بستی خاک و ئەشکەوتی وڵاتە ڕۆژی شەهیدانی زیندوو ڕۆژی شیوەسەڵی ئەم گەلە و هەستانەوە و ڕاسانەوەی ڕۆژهەڵاتە.!